سەیرکراوە: (1.2K)
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
