یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

بارانبارین دەستپێدەکات

سەیرکراوە: (10)

لە سبەینێ یەکشەممەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەو بڕی بارانەکە زیاد دەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئاراز جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە درێژای کاتەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی بەیانیەوە بارانبارین بەرێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و دهۆکەوە دەستپێدەکات و لەناوچەکانی دیکەی هەرێم ئەگەری نمە باران دەبێت و زۆر بەی کاتەکان بای شوری رۆژهەڵات چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لەشەودا خێرایی با چالاکتر دەبێت.

باسی لەوەشکردووە: لەکاتەکانی سبەینێ ئێوارەوە بۆ کاتەکانی شەو بارانبارین فراوان دەبێت و لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانی مامناوەند دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکە لە هەندێک کاتدا.

دەشڵێت: “رێژەی بارانەکە لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران و ناوچەکانی ئاکرێ و بارزان و ئامێدی و بەردەرەش و کۆیە و مێرگەسۆر زیاتر دەبێت هەندێ جار لێزمە باران دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لەو ناوچانەدا دەبێت، کە لەهەندێ شوێند بەهۆی توندی و زۆری بارانەکەوە بەتایبەت لەناوچەکانی بارزان و مێرگەسۆر و ئاکرێ مەترسی دروستبوونی لافاوی بەهێزیش دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 61 Today: 2,964 📊 Click Here