پێنجشەممە. ئازار 19th, 2026

لە دوو ناوچەی سلێمانی باران 1000 ملم-ی تێپەڕاند

سەیرکراوە: (13)

لە هەردوو ناوچەی شارباژێڕ و قەرەداغی سنووری پارێزگای سلێمانی باران بارین چووە سەروو 1000 میلیمەترەوە و مەترسی وشكەساڵی و بێ بارانی تێپەڕاندووە.

سەرحەد عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەرەداغ ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڕی 81 ملیم باران لە سنوورەکە باریووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەمەش کۆی گشتیی لەمساڵدا بڕی 1154 ملیم باران لە سنووری قەزای قەرەداغ باریووە.

لای خۆشیەوە، بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی شارباژێڕ بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 64 ملم باران باریوە و بەوەش كۆی گشتی باران بارین گەیشتۆتە 1125 میلیمەتر.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا بەرواری ئەمڕۆ لە ساڵی ڕابردوودا بڕی 500 ملم باران باریبوو، بەمەش دەردەكەوێت، كە ئەمساڵ بڕی 634 ملم زیاتر باران باریوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,294 📊 Click Here