سەیرکراوە: (6)
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەم دۆخە ناجێگیرە بەردەوامی هەبێت.
جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بۆ میدیاکانی یەکێتی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە کەشوهەوای ناوچەکە بە ناجێگیری بمێنێتەوە، کە خۆی لە چالاکبوونی با و بەردەوامی خۆڵباریندا دەبینێتەوە.
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ خۆڵبارینەکەدا ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن و دروستبوونی هەورەبرووسکە لە ناوچە جیاجیاکاندا هەیە.
