پێنجشەممە. مارس 14th, 2026

بەم نزیکانە نەمامەکانی پشتێنەی سەوزایی دەگاتە یەک ملیۆن

- پارێزگای ھەولێر بڵاویکردووەتەوە کە زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار نەمام لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر چێندراوە و بەو نزیکانەش دەگاتە یەک ملیۆن نەمامی داچێندراو. ( Erbil - Governorate - ئاژانسی ئانادۆڵو )
سەیرکراوە: (10)

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار نەمام لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر چێندراوە و بەم نزیکانەش دەگاتە یەک ملیۆن نەمام.

ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، وەک بەشێک لە پلانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگەی هەولێری پایتەخت، كاركردن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە قۆناغی یەکەمیدا تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار نەمام چێندراون و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ژمارەی نەمامە چێندراوەکان دەگاتە یەک ملیۆن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 238 Today: 2,107 📊 Click Here