کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، سبەینێ لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک تاوە باران بروسکە هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت, لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم لەکاتەکانی ئێوارە.
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی پیرمام: 27 پلەی سیلیزی سۆران: 27پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 30پلەی سیلیزی دهۆک: 28 پلەی سیلیزی زاخۆ: 28پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی گەرمیان: 37پلەی سیلیزی.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک تاوە باران بروسکە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور پاشان بۆ کاتەکانی ئیوارە ئەگەری بارینی بەشێوەی پچرپچر هەیە بۆ ناوچەکانی تری هەرێم، پاشان کەشەکە سەقاگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 32 پلەی سیلیزی پیرمام: 27 پلەی سیلیزی سۆران: 26 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی دهۆک: 28 پلەی سیلیزی زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی.
