بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی هەرێم بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی تا ئێوارە لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوور و باکووری رۆژهەڵات کەمێک نمە باران دەبارێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەکرێت کاریگەری درێژ ببێتەوە بۆ ناوچەکانی تری نیمچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر، لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر 27 پلەی سیلیزی پیرمام 22 پلەی سیلیزی سۆران 21 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 14 پلەی سیلیزی سلێمانی 23 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 26پلەی سیلیزی دهۆک 26 پلەی سیلیزی زاخۆ 26 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
دەشڵێت: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا، نمە باران سەرەتا لەناوچە سنوورەیەکان دەبارێت، کەهەندی کات بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە دەگۆڕێت، پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ پیشبینی دەکرێت کاریگەری درێژ بێتەوە بۆ ناوچەکانی تر وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر وە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر 25 پلەی سیلیزی پیرمام 21 پلەی سیلیزی سۆران 22 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی سلێمانی 22 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی دهۆک 24 پلەی سیلیزی زاخۆ 25 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
لای خۆیەوە، ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی دووبارە هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە تورکیاوە بۆ سەرناوچەکانمان سبەینێ سێشەممە، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ سێ تا چوار پلە نزمدەبنەوە و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
ئەوەشی وتووە: لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە لە زۆرێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی مامناوەند کورت خایان دەبێت لەهەندێ شوێنیشدا تاوە بارانەکان بەخوڕ دەبن و لەشەودا کاریگەری نامێنێت.











Leave a Reply