کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەواو پلەکانی گەرمای بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
دەقی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم بۆ رۆژانی جەژن: پێشبینیەکان بۆ رۆژانی داهاتووی جەژن بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: چوارشەممە (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان) 27/05/2026 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک ئاراستە: باکووری رۆژئاوا مەودای بینین: لەنێوان (8-10)کم دەبێت پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ . پێنج شەممە 28/05/2026 ئاسمان بەگشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم . خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک ئاراستە: گۆراو دەبێت مەودای بینین: لەنێوان (6-8)کم دەبێت پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی رۆژی پێشوو . هەینی 29/05/2026 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک . خێرای با : مامناوەند دەبێت (10-25)کم/ک هەندێک کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک بۆ کاتەکانی ئێوارە خێرای با ئاسایی دەبێتەوە . ئاراستە: باکووری رۆژئاوا مەودای بینین: لەنێوان (6-8)کم دەبێت لەکات و شوێنی تۆز (4-6)کم دەبێت پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی رۆژی پێشوو . شەممە 30/05/2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک ئاراستە: باکووری رۆژئاوا مەودای بینین: لەنێوان (8-10)کم دەبێت پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی رۆژی پێشوو . بەشی پێشبینی














Leave a Reply