وەزارەتی کارەبا: نزیکەی 280,000 هاوبەشی نوێ سود لە پرۆژەی رووناکی دەبینن

سەیرکراوە: (140)

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی کارەبا لە هۆبەی فرۆشیاری وزەی گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق کە نزیکەی 280,000 هاوبەش سوودی لێدەبینن دەکەوێتە کار.

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا *سیستەمی نوێی دیجیتاڵی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەرمیان، دەربەندیخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق دەخرێتەکار*

هەولێر، هەرێمی کوردستان – وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی دەستەبکاربوونی سیستەمی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی کارەبا لە هۆبەی فرۆشیاری ووزەی گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق کە نزیکەی 280,000 هاوبەش سوودی لێدەبینن.

ئەم سیستەمە نوێیە لە هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخرێت و سوودی دەبێت لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و پڕۆسەی پسوولەکردن و پارەدان لەڕێگەی سەکۆی پارەدانی دیجتاڵی ئی-پسوولە بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە پێشووتر هەمان سیستەم لە هۆبەکانی فرۆشیاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران، کۆیە و خەبات جێبەجێکرا و ڕەنگدانەوەی چاکسازییەکانی پڕۆژەی ڕووناکییە.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە 14 ئایاری ساڵی پار، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 1,141 📊 Click Here