کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، دەشڵێت، لە سبەینێوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم تر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 36 پلەی سیلیزی پیرمام: 31 پلەی سیلیزی سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی دهۆک: 33 پلەی سیلیزی زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی حاج ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
دەشڵێت: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 38 پلەی سیلیزی پیرمام: 34 پلەی سیلیزی سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 37پلەی سیلیزی دهۆک: 37 پلەی سیلیزی زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی














Leave a Reply