جیلی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ دەدات

سەیرکراوە: (2)

وێڕای ململانێ سەختەکانی بازاڕی ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای جیلی (Geely) چینی ریکۆردێکی نوێی لە ئاماری فرۆشتنی مانگانەیدا تۆمار کرد و ئامادەییی خۆی بۆ فراوانبوونی زیاتر دووپات کردەوە.

کۆمپانیای چینی Geely ئاماری فرۆشتنی مانگی تشرینی یەکەمی (ئۆکتۆبەر) ٢٠٢٦ی بڵاوکردەوە؛ بەپێی ئامارەکان، کۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی لەم مانگەدا گەیشتووەتە ٣١٠,١٨٣ ئۆتۆمبێل، کە بەراورد بە مانگی پێشووتر زیابوونی ٦٪ی تۆمار کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ئامارەکاندا هاتوو کە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە کارەبایی و نوێوەزەکان لە براندەکانی (Geely، Lynk & Co و Zeekr) گەشەکردنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە ٢١٤,٩٩٦ دانە.

هاوکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ناردنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەم کۆمپانیایە بۆ دەرەوەی چین بەڕێژەیەکی پێوانەیی ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و گەیشتووەتە ١٠٧,١٥٣ دانە، کە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ١٥٨٪ زیادی کردووە.

شارەزایانی کەرتی ئۆتۆمبێل پێیان وایە، ئەم ئامارانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە کۆمپانیای جیلی بە خێراییەکی زۆرەوە بەشەبازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی جیهان کۆنترۆڵ دەکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,123 📊 Click Here