محەمەد حاجی مەحمود: کێ میراتگری بەعسە با بێت بارەگاکەی ڕادەست بکەین

سەیرکراوە: (1)

محەمەد حاجی مەحمود لە بارەی ڕادەستکردنەوەی موڵکەکەی تەکییە دەڵێت، هەرکەس خۆی بە میراتگری حزبی بەعس دەزانێت بابێت موڵکەکەی ڕادەست بکەین.

دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەممەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەرکرد.

بە پێی نووسراوەکە لە بنکەی پۆلیسی تەکیە سکاڵا لەسەر محەمەد حاجی مەحمود تۆمار کراوە و ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام ئامادەی دادگاییکردن نەبووە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە دراوە بەوەی، فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەپیی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 دەرچووە کە تایبەتە بە ڕیگریی لە زیادەڕۆیی و لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر زەوی و زار و موڵکی دەوڵەت.

لەو بارەوە، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: سەرلەبەری ئەو کەیسەی بۆی دروستکراوە سیاسییە و بەهۆی هەڵوێستەکانیەوەیەتی.

باسی لەوەشکرد، “ئەو کەسەی ئەو بڕیارەی دەرکردووە رەنگە خۆی کۆنە جاش و کوڕی جاش بووبێت، چونکە ئەو بارەگای ئێمە لە ساڵی 1991 لە حکومەتی عێرامان وەرگرتووە، سەرجەم ئەوانەی لە ناوی بوون دەستگیرکران”.

دەشڵێت، “ئەوکات هیچ خانوێک لەو ناوەی تەکیە نەبووە، بارەگاکە تەنا ماڵە بووە و زیاتر لە هەزار لە تەکیەوە دوور بووە، ئەوەشی وت، کێ خۆی بە میراتگری بەعس دەزانێت بابێت بارەگاکەی رادەست دەکەین”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,123 📊 Click Here