ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: لایەنگرانی حزبی بەعس نابێت بچنە ناو پەرلەمان

سەیرکراوە: (4.1K)

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق و ئەندامانی دادگا کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی یاسای دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری کرایەوە، بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەندامان و لایەنگرانی حزبی بەعس بۆ چوونە ناو پەرلەمانی عێراق.

باس لەوەشکراوە، لە میانی كۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی یاسای دەستەی لێپرسینەوە کراوە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 531 📊 Click Here