چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

بڵاوکردنەوەی یاداشتەکانی سەرۆک کۆمار نزیکەی چوار ملیار دینار لەسەر عێراق کەوتووە

سەیرکراوە: (7.2K)


کەناڵێکی عێراقی ئاشکرای کردووە، تێچووی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبی یاداشتەکانی سەرۆک کۆماری عێراق چوار ملیار لەسەر خەزێنەی گشتیی عێراق کەوتووە.

کەناڵی ئاسمانیی (دیجلە)ی عێراقی، لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات: “تێچووی کتێبی یاداشتەکانی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، لە جاری یەکەمدا 900 ملیۆن دینار لەسەر خەزێنەی گشتیی کەوتووە، ئەو چوار جارەش کە چاپکراوەتەوە، تێچووەکەی گەیشتووەتە سێ ملیار و 600 ملیۆن دینار”.

کتێبی (یاداشتەکانی سەرۆک کۆمار) کۆکراوەی کۆی چالاکیەکانیەتی لەتیف ڕەشیدە لەو کاتەی سەرۆك کۆماری عێراقە کە کەناڵە عێراقییەکە دەڵێت: “ماوەکەی سێ ساڵ بووە.”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,663 📊 Click Here