چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

هاتووچۆ بۆ ئۆتۆمبێلی “سفر كیلۆمەتر” بڕیارێكی دەركرد

سەیرکراوە: (1.7K)

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریان داوە بە بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو(ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاوڵاتیان لە کۆمپانیاکان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بڕیارماندا بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو(ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاووڵاتیان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه: ١- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، ٣٢ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان جۆری (ژمارەکاتی سفرکیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێ. واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن . تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان.

٢- بنکەی ٣٢ ی پارک لە کاتژمێر (٣ تا ٦)ی دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان. واتە هاووڵاتیان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ پشکنین لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک تەنها ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆمەتر بێت.

٣- ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت . 4- ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٩/١٥) دەکەوێتە بواری جێبەجی کردن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 2,242 📊 Click Here