ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا پرسی نەوت و داهات و مووچە لەگەڵ یەکخستەنوەی ڕێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و تێیدا دواپێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت، بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لە نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکرێن و وەزارەتی دارایی و ئابووری وردەکارییەکانی ئەو دۆسیەیە دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە هەرێمی كوردستان بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت و ئەم بابەتە لە لایەن وەزیری پەروەردەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران باس دەکرێت.
