هەینی. ئازار 6th, 2026

سامانە سروشتییەکان: واژۆمان بە سەرجەم کۆمپانیاکان کرد و ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

سەیرکراوە: (1.1K)

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، واژۆیان بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نەوت کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان لە چوارچێوەی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی ناوخۆ و بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژۆ نەکردووە کە کاریگەری لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نییە.

ڕاشیگەیاند، وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتمان و کۆمپانیاکان لە (٢٣)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,399 📊 Click Here