هەینی. ئازار 6th, 2026

كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیەنرا

سەیرکراوە: (1.4K)

سبەینێ سێ شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ پرسێكی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە، سەرچاوەیەكیش دەڵێت: پێدەچێت ڕێككەوتنی سێ قۆڵی نەوت و ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ داهاتی ناوخۆ بخرێتە كارنامەكەوە.

هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و یەكلاكردنەوەی داهاتی ناوخۆیی نانەوتی، وەك دوو لەمپەر لەبەردەم ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پرسی مووچە و بوودجە ماونەتەوە، ئەمڕۆ هەناردەكردنەوەی نەوت بڕیاری كۆتایی لەبارەیەوە دراوە و ڕێككەوتنەكە لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت واژۆ كرا، هاوكات داهاتە نانەوتییەكان لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە، بە 17 لاپەڕە ڕای یاسایی لەسەر دراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، کارنامەی کۆبونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گەیشتوەتە دەستمان و هیچ بابەتێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستانی تێدانییە، بەڵام پاشکۆ (ملحق) ماوە و جارێ دەرنەچووە، چاوەڕێی ئەنجامی رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوت دەکرێت.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان گەیشتووەتە 240 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لەم بڕەدا، هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە و بڕی ماوە ڕەوانەی بەغدا دەکات، بەشێك لە قەرزی پێشووی كۆمپانیاكانیش هەر لەو بڕە نەوتە دەدرێتەوە كە ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرێت.

ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕای خۆی لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی دەربڕیوە و پێی وایە، داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان، دەستووری و یاسایین، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەك بەبیانووی هەبوونی سەرنج و تێبینی و گۆڕانكاری لە بەشێكی ڕاپۆرتە 17 لاپەڕەییەكە، ڕادەبڕینەكە گەڕێندراوەتەوە ئەنجوومەنی دەوڵەت و بەڵێنی داوە لە كاتێكی زوودا چارەسەری بكات.

سەرچاوەیەكی كوردی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وتویەتی، لە كارنامەی كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ پرسێكی تایبەت بە هەرێم و مووچە دانەنراوە، بەڵام هێشتا پاشكۆی كۆبوونەوەكە ڕانەگەیەنراوە، كە پێدەچێت ئەو پرسە بخرێتتە پاشكۆی كۆبوونەوەكە.

وتوشیەتی، “ئەگەر بڕیارە لە ڕێككەوتنی نەوت و ڕای ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی بدرێت، ئەوا بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 7 و مووچەكانی دیكەی هەرێم دەدرێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 2,300 📊 Click Here