“داواکردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناڕەوایە”

سەیرکراوە: (17)

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داواکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەلایەن بەغداوە ناڕەوایە.

هاوڕێ کەمال، راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بەگوێرەی ئەو یاسایانەی حکوومەتی فیدراڵ کاری پێدەکات، دەبێت 50%ی داهاتە فیدراڵییەکان بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، بەڵام دیاریکردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی ناوخۆ بابەتێکی ناڕەوایە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.”

ئەوەشی خستەڕوو کە لەم ساڵانەی دواییدا سەرجەم بابەتە تەکنیکییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا یەکخراون و هیچ بەربەستێکی هونەری لەبەردەم ناردنی شایستە داراییەکان نەماوە.

هاوڕێ کەمال وتیشی “هیچ هۆکارێکی تەکنیکی نەماوە بۆ ئەوەی مووچە دوابخرێت، بەڵکو هۆکارەکان زیاتر سیاسیین.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 2,495 📊 Click Here