قوباد تاڵەبانی: تانجەرۆ کارەساتێکی ژینگەییە بۆ سلێمانی

سەیرکراوە: (24)

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی کۆبووەوە و دەربارەی کێشەی ئاوی تانجەرۆ ڕایگەیاند، کێشەی تانجەڕۆ کارەساتێکی ژینگەییە نەک تەنها بۆ سلێمانی بەڵکو بۆ بۆ زۆر ناوچەی دیکەی عێراق، لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی رووبارەکانەوە زیانی تەندروستی بۆ دانیشتووانی زۆرێک لە ناوچەکانی دیکە هەیە.

وتیشی، کێشەی تانجەرۆ پرسێکی نیشتمانییە و دەبێت حکومەتی عێراق بەشداربێت لە چارەسەرکردنی ریشەیی ئەم کێشەیەدا، بەم نزیکانە لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین و هەوڵ دەدەین بودجەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بڕیارماندا لەسەر گرتنەبەری هەندێک رێوشوێن و چارەسەری خێرا.

وتیشی: “لیژنەیەکی تایبەتمەندیشمان لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی پێکهێنا تا هەندێک لە چارەسەرە خێراکان بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 2,776 📊 Click Here