بڕیاری لێخۆشبون لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچوو

سەیرکراوە: (24)

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی دواکەوتنی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەردەکات.

وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوون لە سزاکانی دواکەوتنی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، هێشتا بڕیارەکە ڕێنمایی جێبەجێکردنی بۆ دەردەچێت و کەوتووەتە چوارچێوەی ماوەی دیاریکراوی ٩٠ ڕۆژەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری ژمارە (٣٠٧)ی سەبارەت بە لێخۆشبوونی تەواوەتی لە سزاکانی دواکەوتنی پێدانی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەرکرد، بەو مەرجەی خاوەنکاران لە ماوەی (٩٠) ڕۆژی کاردا تەواوی قەرزی کەڵەکەبووی بەشدارییەکان بدەنەوە.

بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، ئەم بڕیارە لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دراوە، بە مەبەستی ئاسانکاریکردن و هاندان بۆ پابەندبوون بە پێدانی بەشدارییەکان و زیادکردنی داهاتی سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە بۆ خزمەتکردنی کرێکاران و دابینکردنی مووچەی خانەنشینییان بەکار دەهێنرێت.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکە بە نووسراوی فەرمیی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوە، و هەرکات ڕێنماییە پێویستەکان بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی دەرچوون و لە ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقائیعی کوردستان) بڵاو کرایەوە، ڕێکارەکانی لێخۆشبوونەکە بە تەواوەتی دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,570 📊 Click Here