سەیرکراوە: (1.6K)
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ خۆڵ دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی کەش بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی ڕەشەبا و تۆز وخۆل کە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و بۆ کاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئەنجامی بەرزیی خێرایی باوە مەودای بینینی ئاسۆیی کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 5 کیلۆمەتر و لە هەندێک ناوچەی وەک باشووری هەرێم لە یەک کیلۆمەتر کەمتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند، خێرایی با لە کاتەکانی نیوەڕۆ دەگاتە بەرزترین ئاست کە پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچەدا بۆ سەرووی 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزبێتەوە.
کەشناسی ڕوونیشیکردەوە کە ئێوارە کاریگەری ڕەشەباکە لاواز دەبێت بو شەویش کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
