دابەشكردنی بەشەئاردی حەوتەم دەستپێدەكات

سەیرکراوە: (20)

کۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێکارەکانی بڕینی پسووڵەی ئەلیکترۆنی بۆ بریکارەکانی ماددەی ئارد لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات دەستپێکرد، وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی وجبەی حەوتەمی ئارد بەسەر هاووڵاتییاندا لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاوە، ئەندازیار مازن جەریان حەسوون، بڵاویکردەوە، یەکە ئەلیکترۆنییەکانی بڕینی پسووڵە دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی خشتە پەسەندکراوەکان بۆ دابینکردنی بریکارەکان، بە پێی میکانیزم و ڕێنماییە پەسەندکراوەکان، لەگەڵ ڕەچاوکردنی لەپێشینەدان بەو ناوچانەی کە چڕیی دانیشتووانیان بەرزە و خاوەن داهاتی سنووردارن، بە شێوازێک کە بەشداربێت لە دڵنیابوون لە گەیشتنی بەشەخۆراک بە هاووڵاتییان بە ئاسانکاری و بێ کێشە.

حەسوون روونیکردەوە، کە دەستپێکردنی دابینکردنی وەجبەی حەوتەم بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە ئەنجام دەدرێت، کە بەرپرسە لە دابینکردنی گەنم بۆ ئاشەكان بە پشکە دیاریکراوەکانیان لە تێکەڵەی دانەوێڵەی پەسەندکراو بۆ بەرهەمهێنانی ئارد.

دەشڵێت: لیژنەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری هەڵدەستن بە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ گەنمی دابینکراو، لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نانەوایی بۆ دڵنیابوون لە گونجانی لەگەڵ مەرجە جۆرییەکاندا.

جەختیشی کردەوە، کە کۆمپانیاکە لە مەیداندا بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن دەکات و کار دەکات بۆ بەهێزکردنی ڕێکارە چاودێری و هونەرییەکان بۆ دڵنیابوون لە (کوالیتی) ئاردی بەرهەمهاتوو و گەیاندنی بە هاووڵاتییان بە پێی ڕێکارە پەسەندکراوەکان لە چوارچێوەی بەشەخۆراکدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,528 📊 Click Here