پێنجشەممە. نیسان 16th, 2026

داهاتی نانەوتی سلێمانی زیاتر لە دوو ملیار کەمیکردووە

سەیرکراوە: (1.6K)

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی 11 ملیار دینار بووە کە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتر زیاتر لە دوو ملیار دینار کەمیکردووە.

ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین 11 ملیار و 59 ملیۆن دینار بووە.

بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر داهاتەکە زیاتر لە دوو ملیار دینار کەمیکردووە کە بڕەکەی 13 ملیار و 288 ملیۆن دینار بووە.

هەرچەندە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی ماڵپەڕی شەفافیەت دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دان بەو داتایانەدا نانێت کە لە ماڵپەڕەکە بڵاودەکرێنەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 166 Today: 2,028 📊 Click Here