پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ وەک یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی سێکتەری گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دادەنرێت. ئەم پڕۆژەیە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی، سەرنجی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی بۆ شارەکە ڕاکێشا؛ لە ئێستاشدا کارەکان بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بە گوژمەی شەش ملیار دینار بەردەوامن.
درێژیی قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ، سێ کیلۆمەترە و زیاتر لە 50% سەوزایی لەخۆ دەگرێت، پیادەی هاتووچۆ بە پانتایی هەشت مەتر بۆ هەر لایەک دروست کراوە، پرۆژەکە گهیشته كۆتا قۆناغی دروستكرن، کە خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا هەن.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ بە درێژایی هەزار و 500 مەتر لە ھەردوو دیوی ڕووباری خابوور لە زاخۆ جێبەجێ کراوە، کە تێچووەکەی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینارە، لە ناو پڕۆژەکەدا بەنداوێک بە درێژایی 73 مەتر و بەرزیی 3,5 مەتر دروست کراوە کە توانای گلدانەوەی 250 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، لە ھەمانکاتدا سەدا 70ی ئەو پڕۆژەیە سەوزاییە و ئەمەش سوودێکی باش بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت.
ئیدارەی سهربهخۆی زاخۆ بڕیاریداوه، تەواوی لێواری خابور لە پردی دەلالەوە تا دەگاتە پردی خانی کە کۆتا خاڵی بازاڕی زاخۆیە ببێتە کۆرنیش و شوێنی گەشتیاری.















Leave a Reply