سێشەممە. کانوونی دووەم 20th, 2026

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: هیوامان وایه‌ دادگا كه‌یسی‌ لاله‌زار یه‌كلایی بكاته‌وه‌ نه‌وه‌ك لایه‌نی تر

سەیرکراوە: (3.6K)


دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ لهههرێمی كوردستان رایگهیاند كه شهڕهكهی لالهزار نائارامی زۆری دروستكرد لهشاری سلێمانی و خهڵكی ئهو ناوچهیهی نیگهران كردو ترس و دڵهڕاوكێی بڵاوكردهوه، دهشڵێت:، “ئیدانهی دهكهین”.

ئهمڕۆ ههینی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ راگهیهندراوێكی لهبارهی گرژیهكانی دوێنی شهوی شاری سلێمانی بڵاویكردهوه و تیایدا هاتووه كه “شهوی 22ی ئابی 2025 بهمهبهستی دهستگیركردنی چهند داواكراوێك بهناوهكانی (ل. ج. ب.) و (پ. ج. ب.) و (ڕ. ح. غ.) لهیهكێك لهگهڕهكهكانی شاری سلێمانی هێزێكی زۆری ئهمنی جۆراوجۆر بهچهكی سوك و قوڕس كۆبونهوه و چونه ئهو شوێنه كه به لالهزار ناسراوه و شوێنی نیشتهجێی داواكراوهكانه”.

دهستهكه دهڵێت: “بهداخهوه ڕوبهڕوبونهوهی سهخت و شهڕێكی چوار كاتژمێری لهو ناوچهیه روویدا و تا كاتژمێر 8:00ی بهیانی بهردهوام بوو، كوژراو و برینداری لێكهوتوهتهوه، ئهو ڕوداوه نائارامی زۆری دروستكرد لهشاری سلێمانی و خهڵكی ئهو ناوچهیهی نیگهران كردو ترس و دڵهڕاوكێی بڵاوكردهوه”.

دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ سهركۆنهی ئهو ڕوداوه و دهرهنجامهكانی دهكات و دهشڵێت: “لامان وایه بڕیاری دهستگیركردنی داواكراو هێزی جێبهجێكار پۆلیسه نهوهك هێزی دژه تیرۆر و هێزی دیكه كه لهو روداوه بهداخهوه هێزی جیاواز و چهكی سوك و قوڕس بهكارهێنراوه، بهپێی ڕێكاره یاساییهكان دهبێت تۆمهتبار ببرێته گرتن و گواستنهوه نهوهك شوێنی تر و بارهگای حیزبی”.

ئهوهشی خستووهتهڕوو كه “پاڵپشتی تهواوی جێبهجێكردنی بڕیاری دادگاكان دهكهین بۆ ڕادهستكردنی ههر كهس و داواكراوێك بهڕێكاری یاسایی خۆی بۆیه ههرجۆره ڕێگاو شێوازێكی تر رهت دهكهینهوه بۆ دهستگیركردنی داواكراوان كه بهداخهوه دهبابه و دۆشكهو چهكی قوڕس بهكارهاتوه ئهمه زیاتر لهنمایشێكی سهربازی دهچێت و ڕهنگدانهوهی خراپی دهبێت بۆ ناوبانگی ههرێم”.

باسی لهوهشكردووه كه “نیگهرانی خۆمان دهردهبڕین لهوهی كه ههندێك لهو هێزه ئهمنیانه لهكاتی دهستگیركردنی چهند كهسێك ڤیدۆ وێنهیان گرتووه و دواتر كهناڵ و دهزگاكانی راگهیاندنیش پیشانیان داوه بهدهستگیركراوی و دهستبهستراوی ناویان لێ دهنێن بهدیل گیراو لهكاتێكدا تۆمهتبار بێ تاوانه تا یهكلاییبونهوه و چهسپاندنی تاوانهكهی لهسهری لهلایهن دادگاوه و ڕێگه پێ دراو نییه لهپێناو شكوی مرۆڤهكان حاڵهتی لهو جۆره پیشان بدرێت”.

دهستهی مافی مرۆڤ راشیگهیاندووه كه “بهداخهوهین بۆ گیان لهدهستدان و برینداربونی ئهو كهسانهی لهو ڕوداوه بونه قوربانی، هیوامان وایه لهو كهیسه و ڕوداوانه یاسا سهروهر بێت ههر دادگا لهڕێگای رێكاره یاسایهكان ئهم كهیسه یهكلایی بكاتهوه نهوهك هیچ لایهنێكی تر، بهداخهوهش چهند جارێكه بهكارهێنانی ئهو هێزانه بۆ رووداو و كهیسی دیكه دووباره دهبنهوه لهشاری سلێمانی لهكاتی بوونی ململانێكان،  وهك دهستهش لهنزیكهوه بهردهوام دهبین لهچاودێری كردنی ئهو رووداوه”.

ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,064 📊 Click Here