بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بڕیاری نوێ درا

سەیرکراوە: (1.0K)

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا كۆد بدات بە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و لە سبەینێوە كاری پێ دەكرێت.

كەناڵی (كەی ئێن ئێن) بڵاویكردەوە، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لە سبەینێوە، خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان (مەلیكە و شاهینە) كۆدیان پێ دەدرێت و خاوەنەكەی بۆی نییە نە ئۆتۆمبێلی تری بێ سەرەتا بكڕێت و نە بیفرۆشێت و تا كۆتایی لای خۆی بمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، مۆڵەتی مانگێكیش دەدرێت بە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل، كە ئۆتۆمبێلەكانیان بفرۆشن و تەنها دەبێت یەك دانەیان بەناوەوە بمێنێت.

بەپێی بڕیارەكە، هەر كەسێك یەك كۆدی بێ دەدرێت و بەپێچەەوانەوە ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانییەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 807 📊 Click Here