دووشەممە. نیسان 20th, 2026
سەیرکراوە: (963)

سەرباری ئەو هەڵبەز و دابەزەی دەیکات، بەڵام هێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 3661 دۆلار، بەڵام دواتر بەرەو ئاستەکانی 3632 دۆلار دابەزی و جارێکی دیکەش گەیشتەوە سەروو 3650 دۆلار.

هۆکاری ئەو ناسەقامگیرییەی نرخی دۆلار بۆ بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دەگەڕێتەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 625 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 729 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 832 هەزار دینار

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 1,811 📊 Click Here