چی بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دێت؟

سەیرکراوە: (22)

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان ناڵێین قەدەغە بكرێن، بەڵام ئاسایشی گەرمیان ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەوانەی سەرپێچی دەكەن دەگرێتەبەر.

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆڵەتیان نییە یان بێ سەرەتان ناچینە ناو بابەتی ئەوەی بڵێین قەدەغە بكرێن، بەلام ئاسایشی گەرمیان كۆد بۆ هەموویان دروست دەكات.

ڕاشیگەیاند، ئەم كۆدانە زیاتر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و بەتایبەت دەزگاكان دەتوانن ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەرەتایان نییە زانیارییان لابێت لەحاڵەتی سەرپێچی كردندا یان تاوانێكی پێ كرا بدۆزرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی تابلۆ و ساڵنامە، كە سەرپێچییان دەكرد نەدەدۆزرانەوە، بەڵام دوای دروست بوونی كۆد ئەو كێشەیە نامێنێت.

وتیشی، “هەر ئۆتۆمبێلێك لە شەقام و گەڕەكەكان یان سەیرانگاكان ببنە هۆی بێزار كردنی هاووڵاتیان و سەركێشی بكەن، ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دامودەزگاكانەوە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 3,083 📊 Click Here