چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

وەزارەتی ڕۆشنبیری: بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆ قەدەغەیە

سەیرکراوە: (1.5K)

لە گشتاندنێكی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كە بۆ گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان نێردراوە، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی تاوان و تۆمەتباران و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆی تاوانەكان قەدەغە كرا.

لە نووسراوەكەدا کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، هاتووە، پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە ڕووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسە ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت، لە هەمان كاتدا كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات، چونكە خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە.

لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان و ڕایەڵەكانیان دەكەین، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی هیچ ڕووداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاو نەكەنەوە، هەروەها ڕووماڵی ڕاستەوخۆی شوێنی ڕووداو قەدەغەیە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 736 📊 Click Here