چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

سیاسیەکان لە عێراق  و هەرێمی کوردستان ،لە خزمەتی میلەتن …

سەیرکراوە: (15.4K)

کاوان عەلى


سەرەتا پێناسەیەک بۆ کەسانی بیرمەند و سیاسی دەکەم دواتر باس لە سیاسیەکان و وەزعی میلەت دەکەم کە ڕۆڵیان چیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ،…

کەسی سیاسی : کەسێکی بیرمەند و تێگەیشتوە لە وڵاتانی دیموکراسی ، کە دتوانێت لە باردۆخی میلەت بگات و هەوڵ و کۆششەکانی بۆ باشترکردن و گەڕان بۆ ڕێگا چارەیەک بێت کە تیایدا خەڵکەکەی باردۆخیان بەرەو باشتر بچێت، جەخت بکاتەوە لەسەر شوناسی میلەت و خاکی، هەوڵی جدی بدات بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا و ببێتە هۆی باشتر کردن و دروست کردنی چاکسازی و گۆڕانکاری لە حوکمەت و دەسەڵات ،….

ئەی ئەگەر بێینە سەر کەسانی سیاسی لە عێراق و لە کوردستانی باشور ،لەوێ کەسانی سیاسی ڕۆڵیان چیە ؟

کەسانی سیاسی لە عێراق لە ژێر حوکم و ئەو یاسایانەن کە لەلایەن خێڵ و مەزهەب و میلیشیاکانەوە بۆیان دادەنرێت، فەرمان لەوان وەردەگرن و ئەوان بە پێی ویستی خۆیان ڕێڕەوی حیزبی و دەسەڵات دادەڕێژن ،لە ئێستادا حەشدی شەعبی (میلیشیا شیعەکانی ئێران) بەهۆی بردنەوەی چەندین کورسی دەبنە پایەیەکی گەورە لەدەسەڵات بەجۆرێک کە بڕیار لەسەر هەموو ڕێو شوێنێک دەدەن لە عێراق ،
لە کاتێکدا میلیشیاکانی سەر بەحەشدی ناویان لە لیستی تیۆردا هاتون وەک ڕێکخراوەکانی (عصائب اهل الحق و نوجەبا و کەتائیبی سەید شوهەدا و کەتائیبی ئیمام عەلی و بزوتنەوەی ئەنسڕوڵڵا ئەوفیا و کەتائیبی حیزبوڵا )
کە زۆرینەی ئەم گروپانەی حەشدی شەعبی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن ،.

ئایا ئەگەر میلیشیاکان یاسادانەر بن و لە لایەن ئێران و شیعە وە دروست بوبن چۆن دەتوانن لە خەمی میلەت بن کە چەندین قەوم و ئاین لە عێراق دەژی؟

ئەگەر میلیشیاکان و حەشد حوکم و دەسەڵاتدار بن لە عێراق کێ مافی کوردەکان دەدات لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی کەرکوک و دووزخورماتوو و جەلەولا و خانەقین …)
ئەبێت هەموو کات لە خەمی ژیانیان و ئارامی و ئاسایشی بن کە میلیشیاکان دەسەڵاتداریان بن؟

ئەگەر میلیشیا شیعەکانی سەربە ئێران دەسەڵاتدار بن چۆن ماف دەدەن بە کورد و سوننە مەزهەب ؟
تاکەی کورد و سونە لە ژێر ڕەحمی شیعە و میلیشیا بن ؟

ئەی سیاسەتمەدارانی کورد چیان کردوە بۆ کورد و کوردستان ؟
ئەگەر بتەوێت ببیتە سیاسەت مەدار دەبێت لە ژێر سێبەری دووبنەماڵە بیت و لە لایەن دووحیزبی دەسەڵاتدارەوە لەو هەرێمەی ناوی کوردستانە ، سیاسەتەکەت بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆت و کەسانی باڵادەست بێت هیچ کات بیر لە خزمەتی میلەت نەکەیتەوە ،
ئەو میلەتەی کە چەندەها موچەی خوراوە ، چەندەها مافی لێ زەوت کراوە ،داهاتی وڵاتەکەی لە لایەن دەسەڵاتدارەوە برد راوە ،
ڕۆڵەی خاکەکەی لە ترسی گیانیان وڵات بەجێ دەهێڵن بەڵام هیچ ئارامی و مافێکیان بۆ گەنجەکانیشیان دەستەبەر نەکردوە ،


ئێستا کەسی سیاسەت مەدار کێیە؟؟؟
ئایا لە خزمەتی میلەتن ؟؟

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 216 Today: 1,240 📊 Click Here