پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی شێرپەنجە بە بێ بەرامبەر دەکرێت

سەیرکراوە: (1.1K)

هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی کرایەوە کە تێدا هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەک بە بێ بەرامبەر بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کەرتی تەندروستی، سەردانی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەو سەردانەدا هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەکە کردەوە.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە لەمەودوا ڕۆژانە و بە بەردەوامی هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت بەتایبەت نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 3,218 📊 Click Here