پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

سەیرکراوە: (1.7K)

شارەزایەکی بوارای کەشناسی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن”.

هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، سبەی شەممەڕێکەوتی (٢٧/ ٩/ ٢٠٢٥) پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ( ١- ٢°)پلەسیلیزی دابەزین بەخۆیەوە دبینێت بەرزترین پلەی گەرما لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبێت لەنێوان (٣٦ – ٣٧)پلە سیلیزییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی زیادبوونی خێرایی بای باکووری خورئاوا لەکاتەکانی نیوە ڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە لەهەندێ شوێن بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری بەسەردادێت خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان ( ٢٥ – ٣٠ )کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 15 Today: 117 📊 Click Here