سەیرکراوە:
(13)
ئەندازیارە کوردەکەی سلێمانی جگە لە کاتژمێرەکەی مەککە چەند پڕۆژەیەکی دیکەیان لە مەککەی پیرۆز و مەدینە ئەنجامداوە.
سیروان رەشید، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری دروستکردنی کاتژمێرەکەی مەککەی پیرۆز کە خەڵکی شاری سلێمانییە دەڵێت، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بەشداری لە دروستکردنی کاتژمێرەکەی مەککەی پیرۆزدا کرد، کە من یەکێک بووم لە ئەندازیارەکانی و بە شانازییەوە، بەشداربووم لەو کارە پیرۆزە.
باسی لەوەشکرد، بەشداربووە لە چەندی پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە مەککەی پیرۆز هەر لە فراوانکردنی حەرەمی مەککە و پیرۆزەی ئاوی زەمزەم.
دەشڵێت: پڕۆژەی چەترەکانی شاری مەدینەی پیرۆزیش ئەوان جێبەجێیان کردووە.














Leave a Reply